به‌ڤیدیۆ.. سه‌یری ئه‌م بووك و زاوایه له‌ڕۆژی هاوسه‌رگیری تووشی چ ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا دیمه‌نی بووك و زاوایه‌كی ئه‌مه‌ریكی نیشان ده‌درێت، كه چون به موعجیزه له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و داره رزگاریان ده‌بێت، كه له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی دانیشتبوون.
له ئینسێرته‌كانی گرته‌كه‌دا دیاره، كه ئاهه‌نگێكی جوان له پاركێكی سه‌وز و سه‌رنجڕاكیش بۆ هه‌ریه‌ك له شایان و لۆكاس له شاری فریدۆنیای سه‌ر به ویلایه‌تی نیۆیۆرك رێكخراوه.
كاتێك كه بووك و زاواكه له‌سه‌ر كورسییه‌ك له‌ژێر دره‌ختێكی پاركه‌كه داده‌نیشن و له‌به‌رده‌م كامێرا سه‌رقاڵی گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی كه‌وتنه داوی خۆشه‌ویستی یه‌كترن، له‌ناكاو ده‌نگی قرته‌ی شكانی دره‌ختێك ده‌بیستن، كاتێك سه‌یری سه‌ره‌وه‌یان كرد، زانییان كه ده‌نگی شكانی دره‌خته‌كه‌ی سه‌ر سه‌ری ئه‌وانه.
به‌رله‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌یان بۆ مۆته‌كه‌یه‌كی نه‌خوازراو بگۆڕدرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ قیژاندنی ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه، بووك و زاواكه له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه هه‌ڵسان و رایانكرد، له دوا ساته‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دره‌خته‌كه توانییان خۆیان رزگار بكه‌ن به‌رله‌وه‌ی بكه‌ونی ژێره‌وه‌ی.
فریدریك ئیرناندس، كه كامێرامانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه بوو، دوای رووداوه‌كه گرته‌كه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و، وێڕای ئه‌وه‌ی گرته‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه، زۆرترین په‌یامی پیرۆزباییش له چالاكوانانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و بووك و زاوایه كران.
H.B