یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان به فه‌رمی دیاریكرا
k24 - هه‌ولێر:
شانشینی سعوودیه به فه‌رمی رایگه‌یاند "ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه‌ی ساڵی 1438 كۆچییه".
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودی (واس) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتی 31/8/2017 حاجیانی ماڵی خوا له كێوی عه‌ره‌فه ده‌وه‌ستن و رۆژی هه‌ینی 1/9/2017 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
ئاژانسه سعوودییه‌كه ده‌ڵێت "دادگای باڵا ئێواره‌ی رۆژی سی شه‌ممه بینینی مانگی زولحیجه‌ی بۆ ساغبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی پێویست شایه‌تییان له‌سه‌ر بینینی مانگ داوه".
تا ئێستا ملیۆنێك و 200 هه‌زار حاجی گه‌یشتوونه‌ته زه‌وییه پیرۆزه‌كان تا پایه‌ی پێنجه‌می ئیسلام جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ 27% زیادیكردووه.