حكوومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی خانه‌نشینی هاوتای به‌غدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان هاوتای به‌غدا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای چاکسازی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌به‌رده‌سته بۆ هاوتاكردن و یه‌كخستنی مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌مزووانه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینان، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە.
H.B