كه‌ركووك.. ئه‌و شوقانه‌ى به‌سه‌ر واريسى شه‌هيدانى شه‌ڕى داعش دابه‌شكرابوون لێيان وه‌رده‌گيرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى كه‌ركووك به‌رده‌وامن له ده‌ركردنى بڕيار و رێنمايى نوێ له دژى كورد و له نوێترين بڕياريشدا هه‌موو ئه‌و شوقانه‌ى له گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى و سه‌ياده درابوونه واريسى شه‌هيدانى پێشمه‌رگه لێيان ده‌سێنرێته‌وه.
به بڕيارى پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، راكان جبورى، شوقەکانی گه‌ڕه‌كى پەنجاعەلی و سەیادە کە بەشێکیان لەلایەن ئیدارەی پێشووى کەرکووک و به بڕیاری پارێزگارى شاره‌كه نەجمەدین کەریم دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر واريسى شه‌هيدانى شه‌ڕى داعش کە زۆربەیان کەسووکاری پێشمەرگەن، دەردەکرێن و لێیان وەردەگیرێتەوە.
ئه‌و بڕياره‌ى راكان جبوورى يه‌كێكه له ئه‌ڵقه‌ى زنجيره‌يه‌ك بڕيار و رێنمايى كه له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و خيانه‌ى فرۆشتنى كه‌ركووكه‌وه له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه له دژى كورد له شاره‌كه ده‌رده‌كرێن.
له ديارترين ئه‌و بڕيارانه، داگرتنى ئاڵاى كوردستان و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردستانى بوونى كه‌ركووك و گۆڕينى به‌رپرسانى ئه‌منى و ئيدارى قه‌زا و ناحييه‌كان و فه‌رمانگه ره‌سمييه‌كانى كه‌ركووكه له به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌ب و توركمانى شاره‌كه و نه‌هێشتنى كورد له پۆسته‌كاندا.