تۆپی پێ هه‌ولێر له‌ خولی عێراق سبه‌ی یارییه‌كی قورسی هه‌یه‌

هه‌ولێر له‌ خولی عێراق سبه‌ی یارییه‌كی قورسی هه‌یه‌
پێكهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق

له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌وتی باشوور ده‌بێته‌وه‌ و له‌ مێژووی خۆشیدا تا ئێستادا یانه‌ كوردییه‌كه‌ی پایته‌خت له‌م یانه‌یه‌ی نه‌بردۆته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باشوور گه‌شتی به‌سرای كردووه‌، بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ كاتی باشووری كوردستان به‌یه‌ك بگه‌ن.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ مێژووی خۆیدا 6 یاری له‌گه‌ڵ نه‌وتی باشوور ئه‌نجامداوه‌ و تا ئێستا یانه‌ كوردییه‌كه‌ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه‌، 3 یاری به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه‌ و له‌ 3 یارییه‌كه‌ی دیكه‌یشدا نه‌وتی باشوور براوه‌ بووه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كۆی 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی، خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست و 6 یه‌كسانبوونه‌، به‌ 9 خاڵیش له‌ خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندیی خولی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بزانه‌

ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بزانه‌

ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌ باره‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی خوله‌كه‌ بخوێنه‌وه‌

هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراق ریكۆردێكی خراپی تۆمار كرد

هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراق ریكۆردێكی خراپی ت...

یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر داوای پێداچوونه‌وه‌ ده‌كات

9. sidebar1_home_page