ئاسایشی هه‌ولێر: ناسنامه‌ی تیرۆریسته‌كان ئاشكرایه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ناسنامه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه لای ئێمه ئاشكرایه".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاسایشی هه‌ولێر دڵنیایی له ره‌وشی ئه‌منی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت جه‌ماوه‌ر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕه‌وشی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر زۆر ئارامه‌و هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆشكست هێنان به‌هه‌ر هه‌وڵ و پلانێكی دوژمنان و تیرۆرستان.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، دواتریش هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كوژران، له ئاكامیشدا خزمه‌تگوزارێكی پارێزگا شه‌هید بوو، چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
جه‌ماوه‌ری به شه‌ڕه‌فی كوردستان
هاووڵاتیانی ئازیزی هه‌ولێری پایته‌خت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23 / 7 / 2018 كاتژمێر (7:12) حه‌وت و دوانزه ده‌قه‌ی به‌یانی، (3) سێ چه‌كدار كه ناسنامه‌یان لای ئێمه ئاشكرایه له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی دا، په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێریان دا‌و ڕووبه‌ڕووی پۆلیسه‌كان بوونه‌وه؛ سه‌ره‌تا پۆلیسێكیان بریندار كرد و چووبوونه ناو باڵخانه‌كه...
ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردوو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دا توانیان هه‌رسێ تیرۆرسته‌كه بكوژن به‌بێ هیچ زیانێك له هێزه‌كانمان، به‌لام به‌داخه‌وه فه‌رمانبرێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه شه‌هید كرا.
جه‌ماوه‌ر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕه‌وشی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر زۆر ئارامه‌و هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆشكست هێنان به‌هه‌ر هه‌وڵ و پلانێكی دوژمنان و تیرۆرستان.
له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك وورده‌كاری زیاتری ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه بڵاو ده‌كرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر