سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی كۆنه‌بوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به كوردستان 24 راگه‌یاند: "برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆنه‌بووه‌ته‌وه".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ی كوه‌یتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای پاسداران هه‌واڵی دیداری ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكی و ئێرانییه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه به كوردستان 24 گوتووه: "دیداری له‌و جۆره ئه‌نجامنه‌دراوه‌و بڕیاره برێت مه‌كگۆرك خۆیشی له تویته‌ره‌وه هه‌واڵی ئه‌نجامدانی دیدارێكی له‌و شێوه‌یه ره‌تبكاته‌وه".