سەرۆک بارزانی پەیوەندیی بە باوکی منداڵە بریندارەکەی رۆژئاواوە دەکات

هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 21/10/2019، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی رۆژئاوای کوردستان کرد کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە رۆژئاوا بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.

سەرۆک بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، راشیگەیاند کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.

محەمەد یەکێکە لەو منداڵانەی کە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت بە چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان بریندارکرابێت، لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانیش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

حەمید محەمەد باوکی محەمەدی بریندار
حەمید محەمەد باوکی محەمەدی بریندار

H.J