ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

نوێترین ئامار

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

10 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، کە شەشیان بەشدارییان لە پرسەیەك کردووە، یەکێکیان منداڵێکی تەمەن سێ مانگییە.

ئامارەکان:

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٦١٧٢) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٧٢) لە سلێمانی، (٦٣٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٥٨٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٥٢٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٤٢) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٣٢)، (٢٠)، (١٥) ساڵ و کوڕێك تەمەن (١٣) ساڵ و منداڵێك تەمەن (٣) مانگ کە بەرکەوتووی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٤١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
• پارێزگای هەڵەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٢) پیاو تەمەنیان (٣٧)، (٣٠) ساڵ و منداڵێكی تەمەن (١) ساڵ، کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٢١٤) تووشبوو، لە نێویاندا (٢) مردن هەیە و (٧٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی، کە لە کاردان، جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).