دوو شاخه‌وان له چیای هه‌ڵگورد رزگار كران
K24 - چۆمان:
دوو شاخه‌وان، كه له چیای هه‌ڵگورد له گرووپه‌كه‌یان دابڕابوون، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران رزگار كران.
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ئه‌و دوو شاخه‌وانه به‌یانی له‌گه‌ڵ گرووپێك له هه‌ولێره‌وه هاتوون و پێشتوه‌خته هیچ لایه‌نێكی ئیداری ناوچه‌كه‌یان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و دوو شاخه‌وانه له گرووپه‌كه‌یان دابڕابوون و رێگه‌ی هاتنه خواره‌وه‌یان له‌سه‌ر چیاكه ونكردبوو، دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چۆمان و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به هانایانه‌وه چوون و رزگاركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و دوو شاخه‌وانانه كورده و ئه‌وی دیكه‌ش عه‌ره‌ب، به‌هۆی مانه‌وه‌شیان له‌به‌ر سه‌رما و باران، باری ته‌ندرووستیان تێكچووبوو، ئێستاش گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و ته‌ندرووستیان جێگیره.
چیای هه‌ڵگورد، به‌رزترین چیای كوردستانه و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپه‌كانی شاخه‌وانی رووی تێده‌كه‌ن، چیاكه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر.
ئ. م