سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ئەحمەد کانی دەکات
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/5/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دوو و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
H.J