محه‌مه‌د بن سه‌لمان چی به تورك و ئێرانییه‌كان ده‌ڵێت
K24 - هه‌ولێر:
"عوسمانییه‌كان و ئێران و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، سێكوچكه‌ی شه‌ڕن"، به‌و گوتانه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی خۆی هێناوه بۆ وڵاتی میسر.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووكاتژمێریدا، له‌گه‌ڵ 25 رۆژنامه‌وانی دیار و پشتیوانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، باسی لیستی دۆست و دوژمنانی كردووه، هه‌وڵه‌كانیشی بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی سعوودیه خستووه‌ته‌ڕوو و گوتوویه‌تی: "كاتێك باوكم له ساڵی 2015 گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی من و نه‌وه‌كانی هاوته‌مه‌نی من، ناتوانین تێیدا بژین".
به گوێره‌ی گوته‌ی زۆرێك له‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوونه، بن سه‌لمان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئێران و توركیا و له پاڵ گرووپه تیرۆریستیه‌كان و لیستی دوژمنه‌كانی سعوودیه و میسر دایناون.
به گوێره‌ی وێبسایتی "ئه‌لجه‌زیره"، له‌میس حه‌دیدی، خانمه راگه‌یاندنكاری میسری له به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ناوی "هنا العاصمه" له كه‌ناڵی "سی بی سی"، له‌گه‌ڵ عیماده‌دین حوسین، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "الشروق"، كه میوانی به‌رنامه‌كه بووه، ته‌ئكیدیان له‌و گوتانه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان كردووه‌ته‌وه و هه‌ردووكیشیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوونه.