به ڤیدیۆ... ئارسێناڵ یارییه سه‌خته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕاند
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاری دێربی باكووری له‌نده‌ن، یانه‌ی ئارسێناڵ به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی تۆتێنهام هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 نۆڤێمبه‌ری 2017، له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن، یانه‌ی ئارسێناڵ میوانداریی یانه‌ی تۆتێنهامی كرد.
له خوله‌كی 36 شكودران موستافی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر ئالێكسیس سانچێز گۆڵی دووه‌می بۆ تۆپوه‌شێنه‌كان زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م دوو گۆڵه كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئارسێناڵ له دوای 10 ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مجاره شه‌ش سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ریه‌ك له‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی ئیمارات تۆمار ده‌كات.
ـ ئارسێناڵ یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا له پرێمه‌رلیگ گه‌وره‌ترین زنجیره‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیمارات تۆمار ده‌كات (11 یاری).
ـ ئارسێناڵ له دوای 2014، یه‌كه‌مجاره له پرێمه‌رلیگ له یانه‌ی تۆتێنهام ده‌باته‌وه، پێشتر 6 يارى به‌رامبه‌ر تۆتێنهام كردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات.
ـ مه‌سعوود ئۆزيل، به‌باشترين ياريزانى يارييه‌كه‌ى یاری دێربی باكووری له‌نده‌ن ده‌ستنیشان كرا.
ـ ئۆزیل یه‌كه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌رفه‌تی 34 گۆڵی ره‌خساندووه.
ـ ئۆزیل یه‌كه‌م یاریزانه له ئه‌یلوولی 2013ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا ده‌بێته خاوه‌نی زۆرترین ئه‌سیست له پرێمه‌رلیگ (45).
ـ یه‌كه‌مجار له پرێمه‌رلیگ هاری كه‌ین ناتوانێت گۆڵ له ئارسێناڵ تۆمار بكات.
ـ ئالێكسیس سانچێز له وه‌رزی رابردوو تاوه‌كو ئێستا به‌شداریی له تۆماركردنی 38 گۆڵ كردووه.
ـ له سه‌ره‌تای 2017ـه‌وه ئارسێناڵ تاكه یاریزانی پرێمه‌رلیگه كه زۆرترین گۆڵ به لێدانی سه‌ر تۆمار ده‌كات (16) گۆڵ.