ئێران لێدوانێكی توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێران لێدوانێكی سولێمان سۆیلۆی، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ سوپای ئێران ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سۆیلۆ گوتی: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێران له سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستمان به ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كردووه و، دواتر ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ین.
سۆیلۆ گوتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 3 جار سه‌ردانی ئێرانم كردووه و به‌رپرسانی ئێرانیش بۆ هه‌مان بابه‌ت چه‌ندین جار سه‌ردانی توركیایان كردووه.
به‌ڵام راسته‌وخۆ دوای ئه‌و لێدوانه‌ی سۆیلۆ، ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پله باڵای سوپاكه‌ی، ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ناوخۆی توركیای ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌نجام نه‌داوه.
H.B