به‌ڤیدیۆ.. كچه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی سعوودیه خۆی گه‌یانده باوه‌شی وه‌زیرێكی كه‌نه‌دی
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كه‌نه‌دا مافی په‌نابه‌رێتی به ره‌هف قه‌نوون، كچه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی سعوودیه به‌خشی، ئه‌مڕۆ ناوبراو به سیفه‌تی په‌نابه‌ر گه‌یشته شاری تۆرۆنتۆی ئه‌و وڵاته.
دوای گه‌یشتنی قه‌نوون، كریستیا فریلاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له فڕۆكه‌خانه پێشوازی له كچه گه‌نجه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی سعوودییه كرد، كه له رێگه‌ی سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووره‌وه له تایلانده‌وه خۆی گه‌یانده كه‌نه‌دا.
راسته‌وخۆ دوای پێشوازیكردنی كچه 18 ساڵیه‌كه، فریلاند كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌مباره‌یه‌وه سازكرد و رایگه‌یاند، "قه‌نوون هاووڵاتیێكی نوێی كه‌نه‌دی چاونه‌ترسه".
دوای ئه‌وه‌ی ره‌هف قه‌نوون، له‌كاتی سه‌ردانێكدا بۆ كوێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند رایكرد، به‌و مه‌به‌سته‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر خۆی بگه‌یه‌نێته ئوستراڵیا، هه‌فته‌ی رابردوو پرسی ره‌هف قه‌نون ببووه كه‌یسێكی نێوده‌وڵه‌تی و ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی جیهان گرنگییان پێ ده‌دا.
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه كچه سعوودییه‌كه له‌ژێر پارێزگاری كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له شاری بانكۆك مایه‌وه، له‌كاتێكیشدا كه حكوومه‌تی ئوستراڵیا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرد، كه‌نه‌دا ده‌ستپێشخه‌ری كرد و به‌ر له ئوستراڵیا مافی په‌نابه‌رێتی به قه‌نوون به‌خشی.
پێشتر قه‌نوون رایگه‌یاندبوو، "ئه‌و له سعوودییه له‌لایه‌ن پیاوانی خانه‌واده‌كه‌ی و كه‌سانی نزیكییه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه".
H.B