له سلێمانی كه‌مپینێكی خێرخوازی راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
له‌شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی "هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر" پارێزگاری سلێمانی، كه‌مپینێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك و خێرخوازی راگه‌یه‌ندرا.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه په‌یامنێری كوردستان24یش تێیدا ئاماده‌بوو، "هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر" گوتی: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی كردووه، كه به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له كاتی خۆیدا بگاته سلێمانی و دابه‌ش بكرێت.
گوتیشی: به‌شه خۆراكی مانگی (12)ی رابردوو گه‌یشتووه و دابه‌شكراوه و بڕیاریش دراوه له‌مه‌ودوا مانگانه به‌شه خۆراكی هاووڵاتیان بگاته شاره‌كه و چۆنێتی به‌شه خۆراكه‌كه باشتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاووڵاتیان بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن.