یه‌كێتی: كێشه‌ی كه‌ركووك به‌بێ پارتی چاره‌سه‌ر ناكرێت
K24 - سلێمانی:
بۆ چارەسەری كێشەی كەركووك یەكێتی پێویستیی بە پارتییە و له‌م رووه‌شه‌وه گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی مومكین نییە كێشەی كەركووك بە بێ رۆڵ و پێگه‌ی پارتی چارەسەربكرێت، ئه‌مه وته‌ى به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌يه و له به‌رامبه‌ردا پارتيیش ئاماده‌يه پێشوازى له هه‌ر هه‌وڵێك بكات بۆ يه‌كڕيزى و یه‌كگرتوویی كورد له كه‌ركووك.
ئێستا 10 مانگ زیاتر بەسەر رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا تێپەڕیوە، دوای رەوینەوەی کەفوکوڵی هەڵچوونەکان و دوای نیشتنەوەی تۆزی رووداوەکان، پرسیارێکی زۆر سادەى هاووڵاتيانى شاره داگيركراوه‌كه‌ى كوردستان, بە شوێن وەڵامدا دەگەڕێن، ئەویش ئەوەیە ئایا حزبه كوردييه‌كان له كه‌ركووك كه‌ى دانوستان ده‌كه‌ن و ده‌توانن دۆخى شاره‌كه وه‌ك پێش 16ى ئۆكتۆبه‌رى لێبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م پرسه يه‌كێتى هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌وڵيده‌دا نيسابى ياسايى به‌بێ حزبه‌كانى ديكه ته‌واو بكات، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو، ئێستاش يه‌كێتى له زارى به‌رپرسێكى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندييانه‌وه ده‌ڵێن كه ئه‌و ڕاستييه‌يان بۆ ده‌ركه‌وتووه به‌بێ پارتى ناتوانن هيچ هه‌نگاوێك بنێن.
سەرەڕای ئەوەی یەكێتی ھەوڵی ئەوەیداوە لەگەڵ عەرەب و توركمانەكانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئەو كێشانە بەرەو چارەسەربەرێت كه له‌دواى 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه له‌كه‌ركووك هه‌بوون، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و ھەتا ئێستاش ئەو كێشانە نەك ھەر چارەسەر نەكراون، بەڵكو ھەندێكیان گەورەتریش بوون، بۆيه پارتى ديموكراتى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات بۆ يه‌كڕيزى كورد له كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێشه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك يه‌كلابكه‌نه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به هۆى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داگيركردنى كه‌ركووكه‌وه هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه، به‌هۆى داگيركردنى كه‌ركووكيش له‌لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبيه‌وه، ئه‌ندامانى پارتى له ليستى برايه‌تى ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه و داوايان كردووه كه ئه‌گه‌رى دانوستان هه‌بوو، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت.
ا. م