"نزیكەی 250 چەکداری داعش لە ئەشکەوتێکی ناوچەی باغۆز خۆیان حەشار داوە"

چارەنووسی هەزاران دیلی ژێر دەستی داعش دیار نییە

K24 - ھەولێر

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، نزیکەی 250 چەکداری داعش لە ئەشکەوتێکی ناوچەی باغۆزو خۆیان حەشار داوە.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کردووە، داعش بە تەواوی لە سووریا کۆتایی نەهاتووە و هێشتا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات چالاکیی هەیە.

راشیگەیاندووە، نزیکەی 250 چەکداری داعش لە ئەشکەوتێکی دەوروبەری باغۆز ماون و ئامادە نین خۆیان رادەست بکەن.

لەبارەی دیلەکانی ژێر دەستی داعشیش، روانگەی سووری ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دوای رزگارکردنی دوایین پێگەی داعش، ئێستا چارەنووسی هەزاران دیلی ژێر دەستی داعش دیار نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كه‌ له‌ 23/3/2019 ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رزگاركردنی باغۆز و سەركەوتنی یەكجارەكیی بەسەر داعش راگەیاند.

ھ.م