لە ماوەی 6 مانگدا 56 ھاووڵاتی كورد لە ئێران لە سێدارەدراون

زیندانی سیاسیان تێدابووە

K24 - ھەولێر

لە ماوەەی 6 مانگی رابردوودا 56 ھاووڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لە سێدارەدراون كە یەكێكیان زیندانییەكی سیاسیی كوردە.

بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 56 ھاووڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەدراون كە یەكێكیان زیندانییەكی سیاسیی كورد بووە.

 بە گوێرەی ئەو ئامارە لەو كەسانە، 27 هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای ورمێ، 13 هاووڵاتی خەڵکی لوڕستان، 7 هاووڵاتی خەڵکی کرماشان، 4 هاووڵاتی لە کوردانی خوراسان، 3 هاووڵاتی خەڵکی ئیلام و 2 دیکەش کە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سێدارە دراون خەڵکی پارێزگای سنە بوون.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی كۆمەڵەی چالاكوانانی مافی مرۆڤیش لە ئێران، لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا 36 كەس لە ئێران بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارەدراون.