باشووری کوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوردنه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوردنه‌
شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن له‌ عەمان پێشوازی له‌ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كرد

K24 - ھەولێر

مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، گه‌یشته‌ عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن و له‌ لایه‌ن شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن پێشوازی لێكرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017  مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئوردن لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێكەوتووه‌.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شای ئوردن كۆدەبێتەوە و هەروەها لە كۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە دەریای مردووی وڵاتی ئوردن بەشدار دەبێت.

كه‌مێك پێش ئێستاش، پێگه‌ی فه‌رمی دیوانی پاشایه‌تی هاشمی، وێنه‌ی گه‌یشتینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ عه‌مانی پایته‌خت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن، شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردنه‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌.

شا عه‌بدوڵای پادشای ئوردن له‌ عه‌مانی پایته‌خت پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

شا عه‌بدوڵای پادشای ئوردن له‌ عه‌مانی پایته‌خت پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

9. sidebar1_home_page