واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا بزانه
واده‌ی وه‌رزی نوێی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ساڵی 2018 ـ 2018 ده‌ستنیشان كراوه و خولی نایابی ئینگلیزی پێش هه‌مووان ده‌ستپێده‌كات.
پرێمه‌رلیگ: خولی نایابی ئینگلیزی له 10ـی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات، له یه‌كه‌مین یاری كه ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی مانچێسته‌ر یونایتد و لێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له رۆژانی دواتریش كه ده‌كاته گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ه (نیوكاسڵ ـ تۆتێنهام)، (هێدیرسفیڵد تاون ـ چێڵسی)، (لیڤه‌رپوول ـ وێستهام) و (ئارسێناڵ ـ مانچێسته‌ر سیتی) رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
سێریا ئه‌ی: خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا له 18ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
لالیگا: خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا له 31ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
بۆندزلیگا: خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا له 31ـی مانگی داهاتوو وه‌رزی نوێ به‌ڕێوه ده‌چێت.
لیگ وه‌ن: خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا له 31ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
خولی نایابی هۆڵه‌ندی به 31ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
خولی تۆپی پێی پورتوگال له 21ـی مانگی ئه‌یلوول به‌ڕێوه ده‌چێت.
خولی نایابی توركیا له 31ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.