ته‌نیا بۆئه‌وی هۆشداری بداته جیهان به‌سووتان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
K24- هه‌ولێر:
ده‌یڤید باكل، ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌یه، كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسییه‌كانی ژینگه ئاگادار بكاته‌وه، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بابه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و پارێزه‌ره 60 ساڵییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه چۆن له سه‌یرانگه‌یه‌كی ناوچه‌ی برۆكلین له ویلایه‌تی نیۆیۆرك ئاگری له جه‌سته‌ی به‌رداوه و، به‌هۆی ئه‌و به‌نزینه‌ی به‌خۆیدا كردبوو، سه‌ریانكاران نه‌یانتوانیوه ژیانی ئه‌و رزگار بكه‌ن.
ئه‌و پارێزه‌ره چه‌ند په‌ڕاو و پارچه كاغه‌زێكی نووسراوی له‌دوای خۆی جێهشتووه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به پاڵنه‌ره‌كانی خۆسووتاندنی خۆی له‌سه‌ر نووسیوه و دواتر ئاشكرا بووه، كه به‌ر له مردنی له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، چه‌ند نامه‌یه‌كی بۆ ژماره‌یه‌ك رێكخراو ناردووه.
پارێزه‌ره كۆچكردووه‌كه له نامه‌كانیدا بۆ رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی نووسیویه‌تی: "به‌نزین به جه‌سته‌مدا ده‌كه‌م و تا مردن خۆم ده‌سووتێنم، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌وه تێبگات كه له‌كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وان بۆ ژینگه چی‌یان به‌سه‌ردێت. له‌ڕێگه هه‌وا، خاك و ئاوه‌وه ژه‌هراویبوون به ناو ژینگه‌كه‌ماندا بڵاوده‌بێته‌وه و، رۆژێك دێت ئه‌و ژه‌هراویبوونه هه‌ساره‌كه‌مان له‌ناو ده‌بات".
ئه‌و پارێزه‌ره له‌كاری یاسایی خۆیدا كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان كردووه، هه‌وره‌ها به‌مدواییانه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمه‌ڵه و رێكخراوی ژینگه‌پارێزی كاری كردووه.
H.B