موسه‌نا ئه‌مین: كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور
K24- هه‌ولێر:
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ماوركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ره‌خنه‌ش له ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی ده‌گرێت، به‌وه‌ی راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌و لایه‌نانه چوونه‌وه به‌غدا.
ئه‌م قسانه‌ی موسه‌ننا ئه‌مین له‌میانه‌ی دیبه‌یتێكی تایبه‌تدا هاتوون، كه بۆ كاندیدانی چه‌ند لیستێكی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێكخرابوو و دووپاتیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كورد مافی ڤیتۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، بۆیه هیچ هێزێكی عێراقی ناتوانێت ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها موسه‌ننا ئه‌مین ره‌خنه‌ش له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ده‌گرێت، به‌وه‌ی كه هێشتا خوێنی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان وشك نه‌بووبۆوه و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی به‌هۆی هێرشی حه‌شده‌وه ئاواره بووبوون، كه‌چی ئه‌وان بێ هه‌ڵوێست بوون و چوونه به‌غدا.
H.B