"سه‌دام له قه‌ته‌ره"
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌رێكی سعوودی، كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی سه‌رقافڵه‌ی نه‌یارانی فه‌رمانڕه‌واكانی قه‌ته‌ری گرتووه، كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ده‌وروبه‌ری وێنه دیوارییه گه‌وره‌كه‌ی ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، میری قه‌ته‌ر له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌خت، به‌و دیمه‌نانه ده‌چووێنێت كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌نه به‌غدا ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی عێراق ده‌رباره‌ی هێز و خۆڕاگری رژێمی به‌عس بڵاویانده‌كرده‌وه و باسی هێز و بازووی سه‌دامیان ده‌كرد.
نووسه‌ری سعوودی "زاهری" له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی عوكاز بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیوویه‌تی "ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له به‌غدا روویدا و ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئێستا به‌و په‌ڕیی شپرزه‌یی له ده‌وحه ده‌بینرێن، چوون یه‌كن و گوزارشته له‌و نیگه‌رانی و دوو دڵییه‌ی قه‌ته‌رییه‌كانی تێدا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی "ئه‌و دیمه‌نانه له ناوخۆی قه‌ته‌ردا به‌رده‌وام روو له زیاد بوون ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی له چاره‌نووسی نادیاریان ده‌ترسن، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ئه‌مرۆی ده‌وحه بریتییه له نیگه‌رانیی قووڵ بۆ "دابڕینێكی درێژماوه" كه به‌رۆكی رژێمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌گرێت و له‌وانه‌یه مانگێك دوو مانگ به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵی و له ئامێزی بگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابی".
قسه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره سعوودییه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات، رایگه‌یاندبوو "ململانێ و كێشه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و چوار وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه به‌مزووانه كۆتایی نایه‌ت و چاوه‌ڕوانی كۆتاییه‌كی خێرای لێناكرێت".