61 ساڵ بەسەر کودەتاکەی 14ی تەممووزدا تێپەڕدەبێت

کۆتایی بە حووکمی پاشایەتی لە عێراق هێنرا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ 61 ساڵ بەسەر كودەتاكەی 14 ی تەمووزی ساڵی 1958 ی عێراق تێدەپەڕێت، كودەتاكە لەلایەن عەبدولكەریم قاسمەوە سەركردایەتی كرا و كۆتایی بە رژێمی پاشایەتی ھێنا، لەم راپۆرتەدا دوو لە كەسایەتی سیاسی كورد باس لە خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەكانی كودەتاكە دەكەن بەرامبەر پرسی كورد لە عێراقدا.

كاكە مەم بۆتانی، ئەوكات تەمەنی 21 ساڵ بووە و كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، خاڵە ئەرێنییەكانی كودەتاكە تایبەت بۆ كورد دەخاتەڕوو: "لە ماددەی 3ی دەستووری كاتی حكومەتی نوێی عێراق چەسپێندرا كە كورد و عەرەب لەو وڵاتە ھاوبەشن، بەڵام ھێندەی نەخایاند حكوومەتی عێراق لە بەڵێنەكانی خۆی پاشگەز بووەوە و لە ئەنجامدا شۆڕشی ئەیلوول ھەڵگیرسا".
هەر لەوبارەیەوە، مەحموود عوسمان، سیاسەتمداری کورد، دەڵێت: "حووكمكردنی عێراق لەلایەن عەبدولكەریم قاسم تەنیا 5 ساڵی خایاند و لە ساڵی 1963 بەعسییەكان كودەتایان بەسەردا كرد، لە ئەنجامدا قاسم گولـلە باران كرا و ھاوڕێكەی عەبدولسەلام عارف حوكمی عێراقی گرتە دەست".

H.J