يه‌ڵدرم: هيوادارين ئه‌مريكا پشت له كورده‌كانى سووريا بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هيواداره ئه‌مريكا هاوپه‌يمانێتى له‌گه‌ڵ كورده‌كانى سووريا كۆتايى پێبهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى "هاوبه‌شه راسته‌قينه‌كانى".
يه‌ڵدرم به‌ر له‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و به‌ريتانيا به‌جێبهێڵێت، ئه‌م لێدوانه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
سه‌رۆكى حكومه‌تى توركيا گوتيشى: "ئێمه هه‌ميشه وتومانه ئه‌مريكا هه‌ڵه‌يه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كاتێك بڕياريدا هاوكارى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد له شه‌ڕى دژ به رێكخراوى داعشى تيرۆريست بكات".
گوتيشى: "ئه‌مريكييه‌كان دڵنياييان پێداوين كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌يان له ناچارييه. دواى پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له تيرۆريستان ئيدى ئه‌و بژاره پێويست نابێت. هيوادارين ئه‌و شه‌راكه‌ته كۆتايى پێ بێت و واشنتن بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌يمانه راسته‌قينه‌كانى".
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياندبوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنى به ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا داوه، چاوبگێڕێته‌وه به پرسى پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل. كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانيان ده‌زانێت و به "تيرۆريست" وه‌سفيان ده‌كات.
چاوش ئۆغڵۆ خۆشحاڵى وڵاته‌كه‌شى به‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مريكا ده‌ربڕيوه.
له‌و باره‌يه‌وه كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياندبوو، تره‌مپ به ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه، گۆڕانكارى له سياسه‌تى واشنتن له باره‌ى هاوكاريكردنى هاوپه‌يمانه‌كانى له سووريا رووده‌دات، به‌ڵام هيچ ورده‌كارييه‌كى له‌و باره‌يه‌وه رانه‌گه‌ياندبوو.
دوێنێ شه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌رگرى ئه‌مريكا به ئاژانسى ئه‌سۆشێيتد پرێسيان راگه‌ياندووه، كه هيچ پلانێكى سه‌رۆك تره‌مپيان له باره‌ى راگرتنى پرۆسه‌ى پڕچه‌ككردنى كورده‌كانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه.
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ له باره‌ى په‌يامه‌كه‌ى تره‌مپه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، راگه‌ياندنه‌كه‌ى تره‌مپ بووه‌ته جێى سه‌رسامى هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانى كۆشكى سپى.
رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا دانيان به‌وه‌دا ناوه كه هيچ رێنمايى و بڕيارێكى نوێيان له باره‌ى پڕچه‌ككردنى كورده‌كانه‌وه پێ نه‌گه‌يشتووه.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، له ئێستادا هيچ پلانێكيان بۆ ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى زياتر بۆ كورده‌كان له سووريا نييه.