باشووری کوردستان لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گەرمیان 14 قوتابی و شوفێرێك بوونە قوربانی".

كارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی وەرگەڕانی پاسی قوتابیان لە رێگەی نێوان كفری- كەلار، قوتابیەك گیانی لە دەستدا و 13 قوتابی دیكە و شوفێرەكەشیان برینداربوون".

روونیكردەوە: "ئەو پاسە كە قوتابیان دەگوازێتەوە لەكاتی گەڕانەوە تووشی وەرگەراوە".

ئاشكراشی كرد: "باری تەندروستی ھەندێك لە قوتابیان ناجێگیرەو گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی سلێمانی".