شەڕڤانان لە سنووری عێراق- سووریا پێشڕەوی دەكەن

چەند گوندێكین رزگاركردووە

K24 - ھەولێر

فەرماندەیەكی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت، شەڕڤانانیان لە ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنی داعش لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا بەردەوامن و لە سنووری عێراق- سووریا چەند ناوچەیەكیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركردووە.

لیلوا عەبدوڵڵا، گوتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی " باھۆزی جزیرە"بە ئاژانسی ھەواڵی ھاواری راگەیاندووە: "ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی ھەسەدە بۆ پاككردنەوەی ناوچە سنوورییەكانی سووریا -عێراق و گوندەكانی حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و شەڕڤانان لە پێشڕەویدان".

گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنەكە لە دوو قۆڵەوە بەڕێوەدەچێت، لە قۆڵی رۆژھەڵات ھێزەكانمان بە دووری 9 كیلۆمەتر پێشڕەوییان كردووە و لە قۆڵی رۆژھەڵاتیش 13 كیلۆمەتر چوونەتە پێش و چەند گوندێكیان لەدەست داعش رزگاركردووە"

لیلوا عەبدوڵڵا، ئاشكرای كرد: "شەڕێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعش بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا شەڕڤانان 5 تونێلی داعشیان ئاشكراكردون".

لە 1ی ئایار 2018 ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بە ھاوكاری ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی "باھۆزی جزیرە"یان دژی داعش لە سنوورەكانی سووریا و گوندەكانی سنووری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.

ھ.م

لیلوا عەبدوڵڵا، گوتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی
لیلوا عەبدوڵڵا، گوتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی " باھۆزی جزیرە"- فۆتۆ: كوردستان24- ئەرشیف