كوتله شیعه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن متمانه له وه‌زیره سوننه‌كان بسه‌ننه‌وه
K24- هه‌ولێر:
كوتله شیعه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھەوڵ بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیرانی كارەبا و پەیوەندییەكانی عێراق دەده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه.
محەمەد كەربولی, ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، ژمارەیەك پەرلەمانتار خەریكی واژوو كۆكردنەوەن، بۆ سەندنەوەی متمانە لە لوئەی خەتیب وەزیری كارەبا و نەعیم عەبودی وەزیری پەیوەندییەكان لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی، ھۆكارەكەش گەندەڵی و لابردنی كەسانی سەر بە پێكھاتەی سوننە و دانانی خزم و كەسوكاریانە لە شوێنی ئه‌وان.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە بەھۆی تۆمەتی داعشبوونی براكەی، شەیما حەیالی وەزیری پەروەردەش لاببرێت، ئەمە جیا لەوەی تا ئێستا ھەرسێ پۆستی وەزاری، بەرگری، ناوخۆ و داد بێ وەزیرن.
H.B