به فه‌رمی ئه‌ڵمانیا داوای لێبوردن له ئۆزێل ده‌كات
رینهارد گرێندڵ سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا داوای لێبوردن له مه‌سعوود ئۆزیلی ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه ئه‌م یاریزانه له دوای جامی جیهانی به بیانووی ره‌گه‌زپه‌رستی وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵةتی راگه‌یاند.
گرێندڵ له لێدوانێكدا ده‌ڵێت پێویست بوو زیاتر پارێزگاری له ئۆزیل بكه‌ین به‌هۆی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی، به‌رپرسه‌كه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێت ئۆزیل وا هه‌ست ده‌كات ئێمه زوڵممان لێكردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
گرێندڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له دوای جامی جیهانی قسه‌مان به دیاری كراوی له‌سه‌ر هیچ یاریزانێك نه‌كردووه، له كاتی دۆڕانیش گه‌مژه‌ییه لۆمه‌ی تاكه یاریزانێك بكرێت.
ناوبراو دووپاتیشیده‌كاته‌وه فێدراسیۆنی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی رێزگرتن له یاریزانان و یاری خاوێن رێسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
ئۆزیل و گۆندوگان دوای گرتنی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆردوگانی سه‌رۆكی توركیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بوونه‌وه و به‌جۆرێك گه‌یشته دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئۆزیل به‌مهۆیه‌وه دوای جامی جیهانی بڕیاری وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی دا.