به ڤیدیۆ.. له یارییه‌كی دراماتیكی دا لیڤه‌رپوول یاری كلاسیكۆی برده‌وه
یانه‌ی لیڤه‌رپوول كۆتایی به مێژووه ڕه‌شه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد هێنا و دوای ساڵانێكی زۆر له پرێمه‌رلیگ شكستی به شه‌یتانه سووره‌كان هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 16 دێسێمبه‌ری 2018 له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 24 سادیۆ مانی سه‌نیگالی دوای 6 یاری توانی تۆڕی مانچێسته‌ر یونایتد بهه‌ژێنێت.
پاشان له خوله‌كی 33 خیسی لینگارد ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش لینگارد له‌م وه‌رزه بووه دووه‌مین یاریزان كه توانیویه‌تی له یاریگه‌ی ئانفیڵد گۆڵ بكات، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م شێردان شاكیری بووه پیاوی یارییه‌كه و له ماوه‌ی 7 خوله‌ك دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له خوله‌كه‌كانی 73 و 80 تۆمار كرد و سنوورێكی بۆ ریكۆرده ڕه‌شه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر شه‌یتانه سووره‌كان دانا.