داعش یه‌خه‌ی هۆزی شه‌مه‌ر به‌رنادات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ پینجشه‌ممه 5/7/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای شاری مووسڵ منداڵێكیان كوشتووه‌و كه‌سێكی دیكه‌ی سڤیلیشیان له هۆزی شه‌مه‌ر كه نیشته‌جیێی ئه‌و ناوچانه‌ن بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌منییه‌كه گوتوویه‌تی: "چه‌كدارانی داعش له نزیك كۆمه‌ڵگای حه‌مدانییه‌ی باشووری رۆژئاوای قه‌زای به‌عاج له پاریزگای نه‌ینه‌وا بۆسه‌یه‌كیان داناوه‌و منداڵیكی شه‌مه‌ریان كوشتووه‌و كه‌سێكی دیكه‌یشیان بریندار كردووه".
له به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕه‌وه‌و ئه‌وانیش بۆسه‌یان بۆ چه‌كداره‌كانی داعش داناوه‌و دوو چه‌كداریان كوشتووه".
شه‌مه‌ر یه‌كێكه له گه‌وره هۆزه‌كانی عێراق و ماوه‌یه‌كه به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووی ھێرش و رفاندن و كوشتن ده‌بنه‌وه. سه‌رۆك هۆزه‌كه‌یشیان له په‌یامێكی به‌په‌له‌دا پێشتر داوای پڕچه‌ككردنی رۆڵه‌كانی هۆزه‌كه‌ی له حكومه‌تی عێراق كردبوو، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی داعش ژماره‌یه‌ك كه‌سیان رفاند و كوشتیانن.