"سوله‌یمانی به‌شێكی به‌رپرسانی یه‌كێتی ترساندووه"
K24 - هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له ماوه‌ی مانگێكدا 3 جار چاوی به به‌رپرسانی یه‌كێتی كه‌وتووه، پێش ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
بوونی سوله‌یمانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به روونی باس ده‌كرێت و تیشكی ده‌خرێته سه‌ر، ئه‌وه‌ش به زیادبوونی هه‌ژموونی به‌هێزی ئێران له عێراق ناوده‌برێت به‌رامبه‌ر نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕێكی به وه‌كاله‌تی دژی سعوودیه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌بات.
نوێنه‌رێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئاگاداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یه قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی حزبه‌كه‌ی كردوویه‌تی، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "پێش چه‌ند رۆژێك له ده‌ركردنی بڕیار له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێشڕه‌ویكردنی هێزه‌كانی به‌ره‌و كه‌ركووك، قاسم سوله‌یمانی له سلێمانی بووه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كردووه‌و به روونی په‌یامی گه‌یاندووه‌ته سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر له به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌كشێنه‌وه، هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی تاران له ده‌ست ده‌ده‌ن".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی یه‌كێتی له زاری قاسم سوله‌یمانییه‌وه به رۆیته‌رزی گوتووه: "عه‌بادی هه‌موو هێزێكی هه‌ریمایه‌تی و رۆژئاوای له‌گه‌ڵدایه و هیچ شتێك رایناگرێت تا ناچارتان بكات بگه‌ڕێنه‌وه چیاكان ئه‌گه‌ر بڕیارێكی وه‌ها بدرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی هێرشێكی رژێمی سه‌دام حسێنی بیرهێناونه‌ته‌وه كه ساڵی 1991 كردییه سه‌ر كورد و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ناچاركرد رابكه‌نه چیاكان".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی یه‌كێتی كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رۆیته‌رزه‌وه ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی هاتبووه لای یه‌كێتی تا دوا ده‌رفه‌ت بخاته‌ڕوو و هه‌ڵه نه‌كه‌ین".
به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه ئێران به رێكخستنی ئه‌و هێرشه‌ی به‌غدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له رێگه‌ی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه په‌لاماری ناوچه كوردستانییه‌كانیان داوه، له كاتێكدا ئێران بوونی خۆی له عێراق ناشارێته‌وه‌و ناترسن له‌وه‌ی ناویان بهێنرێت".
به‌رپرسیكی نزیك له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران نه‌یشارێته‌وه كه "ئه‌و هاوكارییانه‌ی سوپای ئێران پێشكه‌شی ده‌كات به‌نهێنی نه‌ماوه‌ته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ت هه‌بێت قاسم سوله‌یمانی له هه‌موو شوێنێكی عێراق ببینیت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هاوشانی دۆسییه سیاسییه‌كان، نه‌وتی كه‌ركووك ره‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تییه له‌لای ئێران كه ئه‌ندامه له ئۆپیك، كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن دوژمنانی ئێرانه‌وه لای ئێمه كاره‌ساته، چۆن رێگه نا‌ده‌ین بێنه بازاڕی نه‌وته‌وه".
رۆیته‌ر نوسیوویه‌تی "قاسم سوله‌یمانی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به‌هۆی ریفراندۆمیشه‌وه زیاتر خۆی تێكه‌ڵی دۆسێی سیاسی كورد كردووه".
جه‌نه‌راڵه ئێرانییه‌كه به ململانێكانی عێراقیش نامۆ نییه، له زۆر گرته‌ی ڤیدیۆییدا له عێراق ده‌ركه‌وتووه و ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران یارمه‌تی عێراق ده‌دات له رووی سه‌ربازییه‌وه و شیعه‌كان پڕچه‌ك ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه ستراتیژی خۆی له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكات.
به‌رپرسان ده‌ڵێن: ده‌ركه‌وتنی قاسم سوله‌یمانی له سه‌ر گۆڕی تاڵه‌بانی جارێكی دیكه ته‌ئكیدكردنه‌وه بوو تا هاوپه‌یمانه‌كه‌ی به كشانه‌وه له كه‌ركووك قایل بكات".
به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێن: "دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له به‌خاك سپاردنی تاڵه‌بانی، قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆبووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی ده‌بێت قسه‌كانی عه‌بادی به جدی وه‌ربگرن".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ده‌ڵێت: دوو شه‌و پێش هێرشه‌كه، قاسم سوله‌یمانی هاتووه‌ته عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری شه‌ڕه‌كه ده‌ربكات و په‌یامێكی روونی به یه‌كێتی داوه، ئێران رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووه تا یه‌كێتی قایل بكات رێگه‌ی به‌غدا هه‌ڵبژێرێت و هاوكارییان بكات".
رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، قاسم سوله‌یمانی له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه، توانی بڕیاری كشانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بێنێته‌دی و به‌وهۆیه‌شه‌وه هێنرانه ناو شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه‌وه.
سه‌رنجام بووه هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س و درووستبوونی شه‌ڕ و گرژی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.