واشنتن ده‌ستبه‌رداری داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
جێمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی چیتر داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ناكات، به‌ڵكو داوای گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیاسه‌تی دیمه‌شق ده‌كات.
گوتیشی: داوای لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ناكه‌ین، به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ین گۆڕانكاری جددی له ره‌فتاری رژێمه‌كه‌یدا بكات.
جێفری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی رژێمی سووریا هۆكاری سه‌ره‌كین، بۆ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له ده‌سه‌ڵات دوور بكه‌ونه‌وه و به‌رهه‌ڵستی جۆری سیسته‌م و فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: نوفوستی
H.B