عه‌بادی له دانووستان هه‌ڵدێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاندووه: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، لیستێك مه‌رجی داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ر گفتوگۆیه‌ك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری بكات، جێبه‌جێ بكه‌ن، په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانیش ده‌ڵێت، عه‌بادی نێوه‌ندگیرییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و سه‌قفی داواكارییه‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی ئێران و توركیا ده‌قۆزێته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زیرێكی ناوداری حكومه‌تی عێراق كه قسه‌ی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "العربي الجديد" كردووه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیستێك مه‌رجی داوه‌ته ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێوه‌ندگیریی ده‌كه‌ن، تا پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات"، ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه جێبه‌جێكردنیان زه‌حمه‌ته و واتای ئه‌وه‌یه هێشتا به‌غدا چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی به‌لاوه نه‌ناوه".
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وه‌زیره عێراقییه، دیارترین مه‌رجه‌كانی ئه‌و لیسته مه‌رجه 13 خاڵییه، ئه‌مانه‌ن (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم، نه‌ك سڕكردنی و به راشكاوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رابگه‌یه‌نرێت، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به به‌غدا، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته نه‌و‌تییه‌كان و داهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سه داواكراوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن و حكومه‌تی عێراق داوایان ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ سنووری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان، پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 ئه‌مریكییه‌كان عێراق داگیربكه‌ن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه په‌یوه‌ست بكرێنه‌وه، رێگه‌نه‌دان به گه‌شتكردنی هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق، نابێت هه‌رێم هیچ كه‌سێك داڵده بدات كه له‌لایه‌ن به‌غداوه داوابكرێت)، جگه له چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی لاوه‌كی كه به‌غدا وه‌ك مه‌رجی دانووستان خستوویه‌تییه به‌رده‌ست".
ئه‌و لیسته‌ی داواكارییه‌كانی به‌غدا زۆر قورسه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا سه‌ره‌تا حكومه‌تی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی ده‌كرد، دواتر داوای ده‌روازه سنوورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانی كرد و پاش ئه‌وه‌ش له‌شكركێشی كرده سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر چه‌نده بۆ ئه‌وه‌یان ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوكارییان كردن و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له به‌رده‌می هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵگرت و ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و خورماتوویان دابه‌ده‌سته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه‌ی قسه‌ی بۆ سایته عه‌ره‌بییه‌كه كردووه، پێیوایه "سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی عێراقی ده‌ستوورین كه عه‌بادی كردوویه‌تی به بنه‌مای ده‌ستپێكردنی دانووستان".
به‌ڵام ئه‌ندامێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و مه‌رجانه گه‌یشتوونه‌ته سه‌ركردایه‌تی كورد، به‌ڵام جێبه‌جێكردنیان هیچ واتایه‌ك بۆ دانووستان ناهێڵێته‌وه، ئایا دوای ئه‌و مه‌رجانه، چ شتێكی دیكه‌یان ده‌وێت تا دانووستانی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئایا هیچ شتێك ماوه‌ته‌وه؟".
هه‌روه‌ها حه‌مه ئه‌مین، ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان گوتوویه‌تی: "له‌سه‌ر به‌غدایه مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات، چونكه ئه‌و مه‌رجانه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه به‌غدا ده‌یه‌وێت بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بهێڵێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌باس به‌یاتی، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار و نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به "العربي الجديد"ـی گوتووه: "كه‌شوهه‌وایه‌ك ره‌خساوه‌و ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه تا گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌ستپێبكاته‌وه، ئێمه له‌و باره‌یه‌وه به لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان گوتووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، پێویستمان به نێوه‌ندگیریی نییه".
ده‌رباره‌ی مه‌رجه نوێیه‌كانیش، به‌یاتی ده‌ڵێت: "به‌ڵێ چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه ده‌بێت هه‌ولێر جێبه‌جێان بكات، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كه‌ی ناڵێین، ئه‌وانه‌ش پشت به سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی و ملكه‌چبوون به ده‌ستوور ده‌به‌ستن، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه به پابه‌ندییان به یه‌كپارچه‌یی عێراقه‌وه".
به‌یاتی ده‌ڵێت: "پاش ئه‌وه ده‌توانین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه، دانووستان به‌سوود و به‌رهه‌مدار ده‌بێت، نه‌ك ته‌نها كات كوشتنی بێ سوود و بێ ده‌ره‌نجام".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌وڵ بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌دات و هیوای ئه‌وه هه‌یه ئه‌و هه‌وڵانه بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك".
به‌ڵام ماجید شنگالی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ته‌ئكیدكراونه‌ته‌وه، گه‌یشتنی دوو نامه‌ی سه‌رۆككۆماره بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی تا ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت، ده‌رباره‌ی هه‌ولێر، هیچ مه‌رجێك نییه بۆ دانووستان، به‌ڵام به‌غدا مه‌رجی هه‌یه و هیوادارین دوای پشووی سه‌ری ساڵ یه‌كه‌مین دیداری نێوان به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له رووی هونه‌ریی، به‌شداریكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر پێویسته، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پرسی (ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" و چه‌ند پرسێكی دیكه‌وه".