كۆریای باكوور هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان كیم و تره‌مپ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ریه‌ك له كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و دۆناڵد تره‌مپی هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ده‌كات و، هۆكاری كشانه‌وه‌شیان له‌و لوتكه‌یه بۆ ئه‌و مانۆره سه‌ربازییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیۆنگ یانگ رایگه‌یاند، به هه‌مان هۆكار له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریای باشووریش ده‌كشێنه‌وه، كه بڕیار بوو سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ئاستی باڵای نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌ڕێوه بچێت.
ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆریای باكوور "یونهاب" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی نێوان سیئۆل و واشنتۆن تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆریای باكوور و هه‌راسانكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه شله‌تێنه‌یه كه له‌نێوان هه‌ردوو كۆریادا هه‌یه.
ئه‌و ئاژنسه‌ی كۆریای باكوور باسی ئه‌وه‌شی كردووه، له‌سه‌روبه‌ندی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ، ئه‌مه‌ریكا پرسی مافی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یان ده‌وروژێنێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، پیۆنگ یانگ جه‌ختی كردۆته‌وه، "ژاوه‌ژاوی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و جۆره پرسانه، پێشێلكردنێكی ئاشكرای كه‌رامه‌تی كۆریای باكوور و سه‌روه‌رییه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی چه‌په‌ڵی واشنتۆنه بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه له گۆڕه‌پانی دانوستانه‌كاندا ئامانجه قیزه‌وه‌نه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت".
پیۆنگ یانگ دووپاتیكرده‌وه، "واشنتۆن هه‌ڵه‌یكرد كاتێك وایزانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆریا هاوێشتی، له‌ئه‌نجامی فشار و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بووه، له‌كاتێكدا كۆریای باكوور خواستی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه هه‌بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پرسی مافی مرۆڤ پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی و دوور له هه‌ر هه‌وڵێك باس بكرێت بكرێت، كه له‌پێناو سه‌پاندنی هه‌ژموون ده‌درێن" و راشیگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا مافی ئه‌وه‌ی نییه باسی مافی مرۆڤ بكات، له‌كاتێكدا كه خۆی چه‌ندین تاوانی چه‌په‌ڵی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێمه ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش كوشتنی هاووڵاتییه‌كانمان له‌كاتی شه‌ڕی كۆریا".
پیۆنگ یانگ پێداگیریشی كرد، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداری گه‌مژایه‌تی خۆی بێت، چونكه له‌وانه‌یه به‌پێچه‌وانه به‌سه‌ریدا بشكێته‌وه و هه‌موو ئه‌و رێگایانه به‌ئاسانی به‌ڕوویدا دابخرێنه‌وه، كه به هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر به‌ڕوویدا كرابوونه‌وه، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان تائه‌و ئاسته خاوبكرێنه‌وه".
H.B