نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆیی كلینتن و مۆنیكا بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
"كتێبخانه‌ی كلینتن"، نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆیی بێل كلینتن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا و مۆنیكا لوینسكی بڵاوكرده‌وه، كه له ساڵی 1997 تۆماركراوه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، "وێنه‌ی یادگاری" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرن.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كلینتن به‌ر له‌وه‌ی وێنه له‌گه‌ڵ مۆنیكا بگرێت، قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و دواتریش وێنه‌یه‌ك ده‌گرن، وه‌ك باس ده‌كرێت، ڤیدیۆكه هی ئه‌و رۆژه‌یه كه "ئابڕووچوونه سێكسییه‌كه‌ی" نێوان كلینتن و مۆنیكا بڵاوكرایه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر وێنه‌ی زۆری دیكه‌ی ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (ئۆڤال ئۆفیس) له‌و رۆژه‌دا بڵاوكرابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به ڤیدیۆ بڵاوده‌بێته‌وه.
تا ئێستاش "كتێبخانه‌ی كلینتن" له باره‌ی هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه، به‌ڵام ڤیدیۆكه له چوارچێوه‌ی یاسای ئازادی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری له ئه‌مه‌ریكا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وكات مۆنیكا لوینسكی، دانی به‌وه‌دانا، كه له ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ بێل كلینتن، ئه‌نجامداوه، به‌ڵام سه‌ره‌تا كلینتن له ژێر سوێندی یاسایی ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كه له ژێر "سوێندی یاسایی، درۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا" كردووه.
ئ. م