باشیك.. له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌غڵودانه‌كانیدا جووتیارێك گیانی له ده‌ست دا
K24- هه‌ولێر:
پاش نیوەڕوی ئەمڕو بە ھوکارێکی نادیار، لە سنوری ناحیەی باشیك، ئاگر له گەنمی جووتیارانی 3 گوندی کوردی شەبەك بە ناوەکانی (دەراویش، عومەر قامچی و باینبوخ) به‌ربوو و تەواوی گەنمەکەیان سووتا.
ئەمیر حەسەن، كه ھاولاتیێکی دانیشووی یەکێك لەو گوندانەیە، به کوردستان ٢٤ی راگەیاند، دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕو، بە ھوکارێکی نادیار ئاگر لە گەنمی گوندەکانیان بەربوو، لەبەر نەبوونی ئامێر و ئوتومبێلی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکە بو ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو و لە ئەنجامدا گەنمی جووتیارانی 3 گوند بە تەواوی سووتا.
هه‌روه‌ها گوتی: "بە گوێره‌ی ئاماری بەردەست، گەنمە سووتاوەکە زیاتر لە حەوت ھەزار دونم بووە و كه‌سێكیش به‌ناوی (عەلی حەسەن)ی تەمەن ٣٥ ساڵه، كه خێزاندار بووە و خاوەنی 3 منداڵە، گیانی له ده‌ست داوه و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
برایێکی کەسە مردووەکە بۆ کوردستان٢٤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد: کە براکەیان بە پێ بۆ ئاگر کوژاندنەوە چووبووه شوێنی ئاگرەکە و له ناكاو ئاگرەکە چوارده‌وری ده‌گرێت و لەناویدا دەمێنێت، تا بەتەواوی لاشەکەی دەسووتێت و گیانی لەدەست دەدات.
جگە لەمە ،دەڕاسەیێه‌ك و تراکتورێکی جووتیارانیش لەنێو ئاگرەکەدا سووتان.
لەسەر ھۆکاری ئاگر کەوتنەوه‌کەش، کەسێکی گوندی عومەر قامچی بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، ھۆکاری ئاگر کەوتنەوه‌کە بەدەست بووە و ئەوان گومانیان لە عەرەبی دەڤەرەکەیان ھەیە.
له باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی دوای ئه‌و رووداوه، تیمی كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاتێك چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی قوربانیان به‌ده‌ست بهێنن، 2 کەسی سەر بە حەشدی شەعبی هاتوونه‌ته لایان و بە قسەی ناشیرین و هه‌ڕه‌شه‌كردن، له گونده‌كه‌یان وه‌ده‌رناون.
تیمی كوردستان 24 ئاشكراشی كرد، هه‌رچه‌نده ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسلیشیان پێ بووه و نیشانی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان داوه، به‌ڵام قسەیان ئەوە بووه، کە ئه‌وان سه‌ر به کەناڵێکی سیاسیی ھەرێمی كوردستانن و دوژمنی ئه‌وانن، بۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بگەرێنەوە ئەو شوێنەی لێیه‌وه هاتوون.
H.B