به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: هێشتا بێ‌ئومێد نه‌بووینه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌توانێت كۆنترۆڵی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بكات
K24- هه‌ولێر:
تائێستاش سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێویسته حكومه‌ت و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بكه‌ن، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، شه‌ڕی داعش به‌ره‌و كۆتاییه و، هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت سوود له‌و ناكۆكیانه وه‌ربگرن كه له عێراق هاتوونه‌ته ئاراوه.
له‌مباره‌یه‌وه رایان دیلۆن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه" كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌توانێت به‌سه‌ر هێزه نیمچه سه‌ربازیه شیعه‌كاندا زاڵ بێت كه به حه‌شدی شه‌عبی ناسراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش رێكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، دوای شه‌ڕی داعش پێویسته سه‌رجه‌م میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و سوپای پاسداران بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، چونكه ئه‌و هێزانه ته‌نیا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش پێكهێندرابوون، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه و ئه‌و داواكاریه‌ی تیله‌رسۆنیان به‌توندی ره‌تكرده‌وه.