زێدان bbc دوور خسته‌وه
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید لیستی یاریزانانی بۆ یه‌كه‌مین یاری جامی شای ئیسپانیا راگه‌یاند، بی بی سی ـیه‌كی ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه دوور خراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2016، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ناوی یاریزانانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر لیۆنیسا راگه‌یاند كه یانه‌یه‌كی پله‌ی سێی ئیسپانیایه.
زێدان بۆ ئه‌م یارییه كریستیانۆ، بێنزیما، مارسیلۆ، ناڤاس و به‌یلی به هۆكاری هونه‌ری دوور خستۆته‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مینجاره فابیۆ كوینتراو بانگهێشتی یارییه‌كی فه‌رمی یانه شایانه‌كه كرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كاسێمیرۆ، رامۆس و مۆدریچ به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه، لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: كاسیا و یانیز
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، پیپی، ڤاران، ناچۆ، كوینتراو، دانیلۆ.
ناوه‌ڕاستكاران: تۆنی كرووس، كۆڤاسیچ، ئیسكۆ، ماركۆ ئه‌سێنسیۆ.
هێرشبه‌ران: ڤازكوێز، ماریانۆ و مۆراتا.
بڕیاره ریال مه‌درید له قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی چوارشه‌ممه له كات 10:00ـی شه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ببێته میوانی یانه‌ی كۆلتورال لیۆنیسا.