بوومەلەرزەیەك ھەرێمی كوردستانی ھەژاند

كەشناسی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "كاتژمێر 7 نیوی بەیانی ئەمڕۆ 16/4/2018، بوومەلەرزەیەك تۆماركراوە بە قوڵایی 9 كیلۆمەتر لە دووری 44 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی قەڵادزە و لە دووری 40 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی چەمچەماڵ بە پلەی 4.4 پلەی رێختەر، كە ھاووڵاتیان لە تەواوی ناوچەكانی دەڤەری راپەڕین ھەستیان پێكردووە".

كەشناسی راشیگەیاندووە: "بوومەلەرزەكە ھیچ زیانێكی بە دواوە نەبووە".

بەپێی پلەكانی رێختەری دەزگا كەشناسییەكان، بەھێزترین بووومەلەرزەی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ساڵی پاربووە، كە لە 12/11/2017، بوومەلەرزەیەكی بەھێز بە گوڕی 7.3 چەند وڵاتێكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ھەژاند و ئێران چەقی بوومەلەرزەكەبوو، لە ھەرێمی وكوردستان رۆژھەڵاتی كوردستان زیانی گیانی و مادی لێكەوتەوە، بەتایبەتی لە سنوورى سه‌رپێل زه‌هاو و كرماشان.

ھ.م