داعش له‌م شاره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، دوای شه‌ڕ و پێكدادانێك، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی به‌ره‌ی فه‌تحولشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو" توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه باكووری پارێزگای ئیدله‌ب.
رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، دوای چوار ساڵ له وه‌ده‌رنانی داعش له‌و پارێزگایه، دوای شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره‌ی پێشوو، چه‌كدارانی داعش توانیویانه‌ی گوندی "باشكون" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
پێشتریش چه‌ند گوندێكی دیكه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی" باشكون" دوای چوار ساڵ دێت له ده‌ركردنی له پارێزگاكه، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا.
رێكخراوی داعش به‌مدواییانه زۆربه‌ی خاكه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆی له عێراق و سووریا له ده‌ستدا، به تایبه‌تیش مووسڵ و ره‌ققه، كه دوو گرنگترین پێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه بوون له عێراق و سووریا.