نێچيرڤان بارزانى و پاپاى ڤاتيكان كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاپا فرانسيس پاپاى ڤاتيكان كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى نێچيرڤان بارزانى و پاپاى ڤاتيكان له كاتێكدايه كه هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى سزاى دارايى و سياسى له لايه‌ن به‌غداوه بووه‌ته‌وه و هاوكات مليۆنان ئاواره و په‌نابه‌ر كه به‌شێكيان كريستيانه‌كانى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وان له هه‌رێمى كوردستان په‌نا دراوون.
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه تا ئێستا سايتى حكومه‌تى هه‌رێم هيچ زانيارييه‌كى ره‌سمى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى كۆبوونه‌وه‌كه شانده‌كه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.