تره‌مپ ستايشى كۆشكێكى سعووديه ده‌كات و ئيتاڵيا به زبڵدان ناوده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له گه‌شته‌كه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا هه‌ندێك تێبينى له باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى سه‌ردانى كردوون بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ بۆچوونى خۆى له باره‌ى ئه‌و وڵات و شوێنانه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو، كه له يه‌كه‌م سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا له ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تييدا سه‌ردانى كردوون و تێياندا ماوه‌ته‌وه.
1- كۆشكى چوارگۆشه له ريازى پايته‌ختى سعووديه:
تره‌مپ سه‌رسامه به جوانى ئه‌و كۆشكه، له‌و باريه‌وه نووسيويه‌تى: ئاڵتوون له هه‌موو شوێنێكى رژاوه، كارمه‌نده‌كانى خزمه‌تگوزارى زۆر جوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌وان له‌و شوێنه منيان خۆش ده‌ويست و سه‌رۆك ئۆبامايان خۆش نه‌ده‌ويست.
2- سه‌نته‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى له رياز:
ژماره‌يه‌كى زۆر شاشه‌ى گه‌وره‌ى لێ دانراوه. تره‌مپ هيواى خواستووه له‌و سه‌نته‌ره‌دا سيستمى TiVo، دانرابێت و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: سيستمێكى پێشكه‌وتووه و پێويسته تێيدا هه‌بێت.
3- شاخى ماسادا
شاخێكه له ئيسرائيل و تره‌مپ ده‌ڵێت شوێنێكى ترسێنه‌ره و چۆن ئه‌و كه‌سانه به‌سه‌ر ده‌كه‌ون به‌و شاخه‌دا و پێويسته سه‌رۆكه‌كان سوارى ته‌له‌فريك بن چونكه مه‌ترسيداره.
4- يادفاشيم: مۆنۆمێنتى ئادگارى هۆڵۆكۆسته.
يه‌كێك بووه له‌و جێگايانه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رسامى تره‌مپ.
5- ديوارى بوراق:
تره‌مپ ده‌ڵێت: كاتێك له به‌رده‌م ئه‌و ديواره‌دا وه‌ستابووم، به دۆسته‌كانمم وت: ئێمه پێويسته ديوارێكى هاوشێوه بنياتبنێين. پێويسته هه‌ندێك شت له ئيسرائيلييه‌كانه‌وه فێر بين.
6- ڤاتيكان:
تره‌مپ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه پاپ فره‌نسيسى خۆش ده‌وێت. پاپ ده‌زانێت ماڵه‌كه‌ى زۆر گونجاو نييه بۆ ميواندارى به‌هێزترين سه‌رۆكه‌كانى جيهان.
7- باره‌گاى ناتۆ:
له باره‌ى برۆكسله‌وه، كه باره‌گاى ناتۆى لێيه، چه‌ند جارێك تره‌مپ رايگه‌ياندووه، برۆكسل شوێنێكى دزێوه. مرۆڤ تووشى بێ هيوايى ده‌بێت كاتێك خزمه‌تگوزارى كارمه‌نده‌كانى باره‌گاى ناتۆ ده‌بينێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێويسته له كۆبوونه‌وه‌ى درێژ و تاقه‌تپڕوكێندا به‌شدار بين و له‌سه‌ر كورسييه بێزراوه‌كان دانيشين.
8- تاوه‌رمينا:
تره‌مپ ئيتاڵيا به زبڵدان وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت: به راستى من دڵته‌نگم بۆ ئيتاڵييه‌كان، گه‌رمايه‌كى زۆر و ناچار بكرێيت بچيت بۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى بێزاركه‌ر و هه‌مووش بزانن بوارت پێ نه‌ده‌ن جريوه‌يه‌ك له تويته‌ر پۆست بكه‌يت تا له ئيتاڵيا بيت، ده‌توانيت چى بڵێيت، هيچ شوێنێك له ماڵى خۆت باشتر نييه.