هه‌ولێر ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8، له هه‌ولێری پایته‌خت، ئاهه‌نگێك بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، پاركی شار، له ناو بازاڕ ساز بكرێت.
ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، رایگه‌یاند، ئاهه‌نگه‌كه به بۆنه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیییه و كاتژمێر هه‌شت له پاركی شار له ناو بازاڕ ساز ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ره‌نگه به‌ر له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و، ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول، له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و كه تێیدا نزیكه‌ی 5.5 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌بوو، بڕیاره پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام بێت.