رێباز حەملان لەسەر پاشەکەوتی مووچە هاتە دەنگ

وەزیری دارایی هیوای زۆری هەیە

K24 – هه‌ولێر:

رێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە مووچەیەکی ساڵی 2018 پاشەکەوت ناکات.

هەروەها رایگەیاند، حکومەتی هەرێم 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکات و بەو میکانیزمە پابەند دەبێت.

وەزیری دارایی رایگەیاند: "بۆ لابردنی پاشەکەوت پێویستمان بە 150 ملیار دینار هەیە، تاکو ئێستا ئەو بڕە پارەیەمان بۆ نەنێردراوە".

دەشڵێت: "بە هەوڵی ئەو شاندەی سەردانی بەغدای کردووە و د. فوئاد حوسەین، هیوامان زۆرە لە کابینەی داهاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆرێک لە کێشە ئابوورییەکان چارەسەر بکات و هەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باش بنێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بە تەواوی پاشەکەوت دەکات.