سه‌رچاوه‌يه‌ك: "يه‌كێتى هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى رێبوار تاڵه‌بانى ده‌دات"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ره‌وشى ئيدارى كه‌ركووك، تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، "له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌يه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى رێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌ولێر نه‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، روونيكرده‌وه، "يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له پشت ئه‌و ههوڵانهوهيه".
لێدوانى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2019)، جه‌مال مه‌ولود باپير، سه‌رۆكى ليژنه‌ى خه‌رجيى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، نووسراوێكى به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى نێوان پارێزگاكان و وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه و تێيدا داواى كردووه، رێپێدانى پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كاروبارى دارايى و ئيدارى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك راييبكات، تا ئه‌و كاته‌ى چاره‌نووسى دۆسيه‌ى رێبوار تاڵه‌بانى له دادگا پله‌ى كۆتايى وه‌رده‌گرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه له‌سه‌ر بڕيارى دادگاى كه‌تنى كه‌ركووك، له 26/12/2018، بڕيارى شه‌ش مانگ به‌ندكردن به غيابى و شياوى تهمييز كردنه‌وه‌ى دژ به رێبوار تاڵه‌بانى ده‌ركردووه و به‌و هۆيه‌وه ته‌واوى كاروباره ئيدارييه‌كان و مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتيان و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نى قه‌زا و ناحييه‌كان په‌كيان كه‌وتووه.
به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه، له كاتێكدايه، پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى 18ى ئه‌م مانگه له يه‌ك كاتدا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچن.