سبه‌ی راپۆرتی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌گاته په‌رله‌مان
K24 – هه‌ولێر:
دوای په‌سندكردنی راپۆرته‌كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، بڕیاره سبه‌ی راپۆرتی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
یاسای چاكسازی له لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڵاڵه كرا و دواتر له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سند كرا و یاساكه له (1ی تهمموز/ یۆلیۆی 2020) ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی كرا.
به گوێره‌ی پلانی حكومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به شێوه‌یه‌كی ده‌وری په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌نجامدانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ئاگادار ده‌كاته‌وه و راپۆرتی ورده‌كاری هه‌وڵه‌كانی بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی ده‌قی یاساكه له راپۆرتێكدا ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان.