رۆژنامه‌ى خه‌بات به‌م جۆره يادى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له يه‌كه‌م ساڵڕۆژى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ردا، رۆژنامه‌ى (خه‌بات) ئۆرگانى ره‌سمى پارتى ديموكراتى كوردستان، لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مى به سپى بڵاوكرده‌وه و هيچ بابه‌تێكى تێدا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌واوى هێزى پێشمه‌رگه و هه‌زاران خۆبه‌خشى كه‌ركووك ئاماده بوون، به‌رگرى له شاره‌كه‌يان بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له به‌رپرسانى باڵاى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان خيانه‌تيان كرد و بوونه چاوساغى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و كه‌ركووكيان داگير كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتيان به شێوازى جياجيا ئيدانه‌ى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ريان كرد.
رۆژنامه‌ى خه‌باتى ئۆرگانى ره‌سمى پارتى ديموكراتى كوردستانيش لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مى وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ئيدانه كردنى خيانه‌تى فرۆشتنى كه‌ركووك به سپى بڵاوكرده‌وه.