كوردستان24 ئامارى شه‌هيد و بريندارانى په‌لاماره‌كه‌ى كه‌مپى مه‌خموور بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا په‌لامارێكى خۆكوژى به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو كرايه سه‌ر كه‌مپى مه‌خموور.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان زيانى گيانى هه‌يه.
ئه‌و شوێنه‌ى هێرشى كراوه‌ته سه‌ر فێرگه‌يه‌كى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه‌يه كه له ته‌نيش كه‌مپه‌كه‌وه بووه.
به‌و هۆيه‌وه دوو باڵه‌خانه رووخاوون و زيانى گيانيش هه‌يه و تا ئێستا له‌و باره‌يه‌وه هيچ زانيارييه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان24 له شوێنى رووداوه‌كه، رايگه‌ياند، تا ئێستا 3 شه‌هيد و 7 بريندار هه‌ن و گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به دواى ته‌رمى شه‌هيده‌كان و رزگاركردنى برينداره‌كان.
گوتيشى: برينداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى فرياكه‌وتن له هه‌ولێر كراوون.
كوردستان24 زانيارى زياتر بڵاوده‌كاته‌وه.